AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٦ ٠٦:١٤

لە ڕۆژانی داهاتوودا؛

سەربەخۆیی کورد لە سووریا کۆتایی هات؛ هەڵوەشانەوەی هەسەدە و یەپەگە ڕادەگەیێندرێت

سەربەخۆیی کورد لە سووریا کۆتایی هات؛ هەڵوەشانەوەی هەسەدە و یەپەگە ڕادەگەیێندرێت

بەرپرسی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە كۆبانی ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین و پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر نامێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود بەرخۆدان، بەرپرسی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە كۆبانی ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین و پێکهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر نامێنێت". دەشڵێت: "تاكو ئێستا ۱۰ هەزار شەڕڤانمان تێکەڵی سوپای سووریا بوون، ڕەنگە ئەم ژمارەیە بگاتە ۱۲ هەزار. ئەو دەنگۆیانەی دەگوترا سوپایەکی ۷۰ بۆ ۱۰۰ هەزار کەسیمان هەیە، ڕاست نەبوون".

مەحموود بەرخۆدان، لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "Turkiye Gazetesi" ڕایگەیاند: کێشەکانی تەڤل بوون لەگەڵ سوپا و حکوومەتی سووریا بە ڕێژەی ۹۹ لە سەد چارەسەر کراون.

وتیشی: "لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە-هەسەدە ڕادەگەیەنین. بەڕێوەبەریی خۆسەریش نامێنێت. لە چوارچێوەی یەک سوپا، یەک دەوڵەت، یەک ئاڵا و نیشتمانێکی هاوبەشدا سووریای نوێ بنیاد دەنێینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خاڵەی لە سووریا پێی گەیشتوون، ناتوانرێت جیا بکرێتەوە لەو پڕۆسەیەی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و وتی: "سەرۆک کۆمار ئەردۆغان و باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، هەنگاوێکی مێژویی و ژیرانەیان ناوە کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی خوێنڕشتن و گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا، چونکە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی کوردەکان هیچ چارەسەرێکی دیکە بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشە نەبوو".

بە وتەی مەحموود بەرخۆدان، تەڤلبوون بە سوپای سووریا لە ڕوی تیئۆرییەوە کۆتایی هاتوە و تەنها هەندێک وردەکاری وەک دۆسیەی (یەپەژە) و شەڕڤانانی خەڵکی تورکیا ماون کە ئەوانیش چارەسەر دەبن.

بەرخودان دەڵێت :"چەکەکانمان دانەناوە؛ ئێستا وەک بەشێکی ڕەسەنی سووریا لەژێر یەک ئاڵا و بۆ یەک ئامانج بەردەوام دەبین. ئەرکی دیمەشقە دەستوورێکی نوێ بنووسێتەوە کە مافی هەموان (کورد، تورکمان، عەرەب، ئاشوری، ئێزدی، ئەرمەنی، دروز و عەلەوی) بپارێزێت و بە تەواوی کۆتایی بە عەقڵییەتی بەعس بهێنێت.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕادەگەیەنین

بەرخۆدان ئاماژەی بەوەکرد کە هاوکات لەگەڵ تەڤلبوونی سەربازی، ڕادەستکردنی دامەزراوە گشتییەکان و بیرە نەوتەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و وتی: "کوردەکان لە بنەڕەتدا کۆمەڵگەیەکی موسڵمانن و چوارچێوەی ئوممەتی ئیسلامی لە سووریا یان لەم جوگرافیایەدا هیچ کوردێک بێزار ناکات. تەنها بە یەک ئاڵا، یەک دەوڵەت، نیشتمان و سوپایەکی هاوبەش دەتوانین لەسەر پێ بمێنینەوە".

ئەو فەرماندەیەی هەسەدە دەشڵێت: "داوای حکوومەتی سەربەخۆ (حکوومەتی کوردستان)مان نەكردوە. لە ڕاستیدا هیچ کاتێک نەمانوتوە لە سووریا دەوڵەتێکی جیاواز دادەمەزرێنین. بۆ نمونە وتنی ئەوەی 'کۆبانی دەبێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ' كارێكی ژیرانە نیە. کوردی سووریا لە هەموو لایەکی وڵاتدا بڵاوبونەتەوە و بە زمان و کولتور بوونەتە بەشێکی قووڵی ئەم کۆمەڵگەیە. ئەمە بۆ تورکیاش ڕاستە، من هەزاران خزمم لە هەموو لایەکی تورکیادا هەیە و دەمەوێت بیانبینم. ئێمەیان لە ساڵی ۱۹۲۶ بە هێڵی برۆکسل لە یەک جیاكراینەوە، ئێستا کاتی داخستنی ئەو کەوانەیە و کاتی ئاشتییە".

مەحموود بەرخۆدان لە دیمانەكەیدا باسی لەوەشكرد، "کاتێک داعش هێرشی کرد، کۆبانی چۆڵ بوو و خەڵکەکەمان هەمووی چوونە تورکیا و لەوێ ڕێزیان لێ گیرا. ئێمە ئەمانە لەبیر ناکەین. لە ۱۵ ساڵی ڕابردوودا هەڵە کرا، بەڵام هەموویمان لە بیركرد. ئێستا دەبێت باس لە ئاشتی و یەکێتی بکەین".

ڕاشیگەیاند: ئێستا لە ناوماڵی خۆماندا کەسی بە ڕەگەز عەرەب نەماوە، تەنها لە ناوچەی قامیشلۆ-جەزیرە ئەگەر چەند کەسێک مابن".

News ID 60208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha